عێراق ئامادەکاریەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ئوردن دەستپێکرد و لە چاوەڕوانى گەیشتنى یاریزانە پیشەگەرەکاندایە.
ئەمڕۆ هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق بەسەرکردایەتى خیسۆس کاساسى راهێنەر لە شارى وەرزشى بەسڕە، یەکەم یەکەى راهێنانى وەک ئامادەکارى بۆ یارییەکانى داهاتوو لە پاڵاوتنى جامى جیهانى ٢٠٢٦ ئەنجامدا.
١١ یاریزان ئامادەى راهێنانەکان بوون و ئەیمەن حسێنى هێرشبەرى یانەى خورى قەتەرى یەکەم پیشەگەربووە، پەیوەندى بە راهێنانەکانەوە کردووە.
بڕیارە یاریزانە پیشەگەرەکانى دیکەش بەگوێرەى پابەندبوونیان بە یانەکانیانەوە لە سبەینێوە تا سێشەممەى داهاتوو پەیوەندى بە شێرەکانى رافیدەینەوە بکەن.
عێراق ١٤ى ئەم مانگە لە گەڕى پێنجەمى پاڵاوتنەکانى مۆندیال میواندارى ئوردن دەکات، لە گەڕى شەشەمیشدا دەبێت بە میوانى عومان، کە ١٩ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.