دانى ئۆلمۆ تەندروسى تێکچووە و لەگەڵ لامین یامال بەشدارى راهێنانە بەکۆمەڵەکانی بەرشەلۆنەیان نەکردووە.
رۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، دانى ئۆلمۆ تەندروستى تێکچووە و راهێنانەکانى بەرشەلۆنەى بەجێهێشتووە، دواى ئەوەى پشکنینى بۆ کراوە.
مۆندۆ ئاماژەى بەوەشکردووە، لامین یامالیش ئامادەى راهێنانە بەکۆمەڵەکانى یانە کەتەلۆنیەکە نەبووە و لە هۆڵى یارییە وەرزشیەکان چەند راهێنانێکى تایبەتى ئەنجامداوە.
رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، ئۆلمۆ و یامال تا ئێستا دوورنەخراونەتەوە بۆ یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد لە هەفتەى ١٣ى خولى ئیسپانیا.
هانسى فلیکى راهێنەرى بەرشەلۆنە هەریەکە لە ئۆناى هێرناندێز و نوح دارڤیچ و ئەندریس کۆینکاى لە تیپى دووەمەوە بانگهێشتى راهێنانەکانى تیپى یەکەم کردووە، بۆ حاڵەتى ئامادەباشى لە ئەگەرى یارى نەکردنى یاریزانەکانى دیکەدا.