زووم..
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەنجامداوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەو پەیوەندییەدا هەردووکیان جەختیان لە بەرەوپێشبردنی ستراتیژی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووەتەوە، بە شێوەیەک لایەنی ئەمنی تێپەڕێنێت.
سودانی ئاماژەی بەوەشداوە ئاگاداری ئەو بەڵێنە بووە، کە بۆ پابەندبوونی بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکە داویەتی، هەردوولاش رێککەوتون لەسەر هەماهەنگی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە.
دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ کارکردنی ئەرێنی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەنجامدانی دیدارێک لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی فراوانکردنی پەیوەندییەکان.