28
زووم..
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج دەڵێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی دەستیانکردووەتەوە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی باکووری کانتۆنی مەنبج.
دەشڵێت، بۆردومانەکەی تورکیا زیاتر لەسەر دەروازەی گوندی عەوندادات چڕبووەتەوە و بە ٤٥ موشەک بۆردومانکراوە کە خاڵێکە بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتیان.
هەروەها گوندی دەرجیش بە پێنج موشەک بۆردومانکراوە.
لە ٢٣ـی مانگی رابردووش بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەسەر یەک تورکیا زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی بۆسەر ناوچەکانی رۆژاڤا و ئەنجامدا،بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، جگە لەوەی بەشێکی زۆری دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی پەکخست.