26
زووم..
بەهۆی کێشەی وزە و پچڕانی بەردەوامیی تەزووی کارەباوە لە ئێران، ٦٥٠ ملیۆن دۆلار زیان بە باخەوانەکان کەوتووە.
محەمەد برومەندی، بریکاری وەزیری کاروباری باخداری ئێران لە رێوڕەسمی کردنەوەی شانزەهەمین فێستیڤاڵی هەناردا رایگەیاند، ناهاوسەنگی وزە و پچڕانی کارەبای بیرە کشتوکاڵییەکان بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر رۆژانە بووەتە هۆی زیانی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ باخداران.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی ئاو له کێشەکانی گەورەی وڵاتن.
برومەندی گوتیشی، ئێران پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهان لە بواری بەرهەمهێنانی هەناردا هەیە بە بەرهەمهێنانی ساڵانە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن تۆن و هەناردەی نزیکەی ٣٧ هەزار تۆن بووە.