زووم..
پەرلەمانتارێکی جەهەپە رایگەیاند پلانی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت کەمتر لە شەش مانگی خایاند و حکومەت شکستیهێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی یەنیچاخ سەڤدا ئەردان کڵچ پەرلەمانتاری جەهەپە رایگەیاندووە لە نوێترین بەرنامەدا حکومەت بەنیازە دوو هەزار و ٢٩٨ ئۆتومبێل بۆ دامەزراوەکانی بکڕێت کە ٥٠٠ یان تایبەت دەکرێت بە وەزارەتی دارایی ئەمە لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئابووری بەرۆکی وڵاتی گرتووە.
ئەو پەڕلەمانتارە راشیگەیاندووە لە ١٧ ی ئایاردا محەمەد شیمشەک، وەزیری دارایی رایگەیاندبوو، تا سێ ساڵی داهاتوو هیچ ئۆتومبێلێک بۆ دامەزراوەکانی حکومەت ناکڕن، بەڵام هێشتا شەش مانگ تێنەپەڕیوە بەسەر بڕیارەکەیان بەنیازن لە بودجەی ٢٠٢٥ دا هەزاران ئۆتومبێل بۆ دامەزراوەکانیان بکڕن.