26
زووم..
لە پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسایەک لەبارەی سزاکانی چەکی بێمۆڵەت گەڵاڵەکراوە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میللییەت، لە پەڕلەمانی تورکیا سزاکانی تایبەت بە چەکی بێمۆڵەت هەمواردەکرێـتەوە، پرۆژەیەک بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هەموارکردنەوەی یاساکە بۆ رێگرییە لە دیاردەی چەکداری و قەدەغەکردن تەواوی مامەڵە نایاساییەکانی کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە، هەروەها سزادانی ئەو کەسانەی هەڵگری چەکی بێمۆڵەتن یاخود کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن.