26
زووم..
پەرلەمانتارێکی ئاک پارتی رایگەیاند، ئەگەر پەکەکە نەبێت، دانانی قەیوم رێکارێکی پێویست نابێت.
غالیب ئێنسەریئۆغڵو پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی ئامەد، سەبارەت بە دانانی قەیوم لە سێ شارەوانیی دەم پارتی دەڵێت: دەبێت دەمپارتی سیاسەتی خۆی لە پەکەکە جیابکاتەوە و هیچ پەوەندییەکی لەگەڵیدا نەمێنێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئامیدا خەبەر، ئەو پەڕلەمانتارەی ئاک پارتی راشیگەیاندووە، ئەگەر بمانەوێت کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنین، ئەوا پێویستە دەم پارتی پەیوەندی خۆی لەگەڵ پەکەکە بە تەواوی بپچڕێنێت.
لە درێژەی گوتەکانیدا دەڵێت: لەکاتی پچرانی پەیوەندییەکانیان دەرفەتی ئەوەش دەڕەخسێت، کە دەم پارتی سەربەخۆیانە سیاسەت بکات و لە ژێر هەژمونی پەکەکەدا نەبێت.