37
زووم..
نووسینگەی راوێژکاری نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی و فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی ئاسایشی عێراق و ناوچەکەیان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی ئەعرەجی، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی کارکردن بۆ رێگریکردن لە کەمتەرخەمی بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی عێراق کردووەتەوە و هاودەنگیش بوون لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق لەبارەی کەرتی غەزە و لوبنان، گرنگی رێگریکردن لە پەرەسەندنی دۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە هەر پەرەسەندنێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست