زووم..
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی 41 تانەی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی 28 تانەی لایەنەکانیان داوەتەوە.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆی 41 تانەی تۆمارکراو لە هەڵبژاردنی 20ـی 10ـی پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی 28 تانەی تۆمارکراوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.
غەلای دەشڵێت، وەڵامی تانەکانیان ئاڕاستەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کردووە.
باسی لەوەشکردووە، کۆمسیۆن حەوت رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی وەڵامی تانەکان بداتەوە، ئەو ماوەیەی ماوە لەبەردەمیاندا، وەڵامی تانەکانی دیکە بۆ دەستەی دادوەری دەنێرن
پێشتر، کۆمسیۆن رایگەیاندبوو، ٤١ تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، ٢٥ـیان لە سلێمانی، ١٢ـیان لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و یەک تانەش لە پارێزگای هەڵەبجە.
LVO