35
زووم..
سەرچاوەیەکى لە پۆلیسى سلێمانى بە زوومى راگەیاند، ئەو گەنجەى بەیانى ئەمڕۆ، تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگەى شارى سلێمانى دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە.
سەرچاوەکەى زووم لە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کارمەندەکەى کۆماندۆ لە نزیک شوقەکانى ئاسۆى گەش لە گەڕەکى قڕگە لە سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە کە دەگوترێت خۆشەویستی دەستگیرنەکەکەی بووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، ئەو کەسەى کوژراوە ناوى بەڵێن فەرهاد عەبدوڵایە و تەمەنى 23 ساڵ بووە و ئاسەوارى دوو فیشەک بە جەستیەوە بووە. بەگوێرەی گوتەی سەرچاوەکە بەڵێن لەگەڵ دەستگیرانەکەی چووەتە دەرەوە و ئەو کەسەی کە دەوترێت خۆشەویستی دەستگیرانەکەیەتی تەقەی لێکردوون، لەئەنجامدا دەستگیرانەکەی فەرهادیش برینداربووە.