21
زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە گەرمیانە، کە ٢٤ پلە دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئومەرانە ١١ پلە دەبێت.
کەشناسیی دەشڵێت، سبەینێ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
دەشڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەولێر ٢٣ پلەیە و لە کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە ٢٢ پلە و سلێمانیش ٢١ پلەیە.