26
زووم..
پارێزگاری وان بۆ ماوەى سێ رۆژ قەدەغەى هەموو جۆرە گردبونەوە و رێپێوانێکی لە شارەکە قەدەغە کرد.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپتامیا، پارێزگاری وان لە مڕۆوە تا سێ رۆژ قەدەغەى گردبوونەوە و هەموو چالاکییەکی لە شارەکە قەدەغە کردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوو چادر هەڵدان، گردبوونەوە، ستاند دانان و بەڕێوەبردنی کەمپن قەدەغەیە.
هەفتەى رابردوو بەهۆی دانانی قەیوم لە سێ شارەوانی دەم پارتی لە باکووری کوردستان، لە مێردین، شرنەخ و ئامەد قەدەغەى گردبونەوە راگەیەنرا سەرەڕای ئەوەش خۆپیشاندانەکان لە دژى دانانی قەیوم لە پارێزگای ئێلیهـ و مێردین و ئامەد بەردەوام بوو.