25
زووم..
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکەم بڕیاری دەرکرد و سۆزی وێڵز ملیاردێر و سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی وەک سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی دیاریکرد.
ترەمپ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، وێڵز زۆر هاوکاری کردووە بۆ ئەوەی گەورەترین سەرکەوتنی سیاسی لە مێژووی ئەمریکادا تۆمار بکەن.
دەشڵێت، سۆزی وێڵز زیرەک و بەهێزە و بەبێ ماندووبوون کارەکانی راپەڕاندووە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمریکا مەزن بکەینەوە.
ترەمپ گومانی لە سەرکەوتوویی سۆزی نیە و دەڵێت وەک یەکەم ژن لەو پۆستە دەستبەکاردەبێت و دەبێتە جێگای شانازی ئەمریکییەکان.