30
زووم..
ئەمریکا ئاشکرای کرد چەندین فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف-١٥ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش هۆشداری بە ئێران دەدات.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەو فڕۆکانە لەگەڵ چەندین کەشتی دیکە گەیشتوونەتە ناوچەی فەرماندەی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە سێنتکۆم ناسراوە.
هەفتەی رابردووش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، چەندین فڕۆکەی جەنگی و کەشتی بۆ بەرگری ئاسمانی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، هۆشداریشی بە ئێران و گروپە چەکدارییەکان دا ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن، ئەوا واشنتن رێکاری پێویست لە دژیان دەگرێتە بەر.