زووم..
لە کاتێکدا مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران پێیوایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جیاوازی بۆ ئێران دروست ناکات، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەڵبژاردنەی بە “دەرفەت” ناوبرد بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی رابردوو.
مەسعود پزشکیان لە کاردانەوە سەبارەت بە هاتنەوەی ترەمپ گوتی: هەرگیز بۆ ئێمە گرنگ نابێت کێ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە وڵاتەکەمان پشت بە هێزی ناوخۆ دەبەستێت و دیدگایەکی داخراو و سنووردارمان نابێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.
پزشکیان ئەم قسانەی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی مەڵبەندی هەڵبژاردنەکانیدا کرد و رەخنەی لە دۆخی سیاسی پێشووی ئێران گرت کە تیایدا هەندێک رێبازی نەرێنی وایکرد کە دۆخەکە قورس بێت و تەنانەت شیاوبوونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیش پەسەند نەکرێت، بەڵام دواتر توانی ببێتە سەرۆککۆمار.