رەهەند ئاودێر یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق یەکەم میدالیای زێرى بەدەستهێنا.
لە تونس و بە بەشداری ١٥ وڵات و زیاتر لە ٣٠٠ یاریزان، پاڵەوانێتی شەترەنجی وڵاتی عەرەب بۆ ئاستە تەمەنییەکان بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردەی عێراق بە ١٧ یاریزان بەشداربوو، کە شەش یاریزانی کورد پێکهاتەکەیان بەهێزتر کردبوو.
لە پاڵەوانێتیەکەدا رەهەند ئاودێر لە تەمەنی هەشت ساڵیدا رکابەری لەگەڵ حەڤدە یاریزانی هاوتەمەنیدا دەکرد بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ.
دوای رکابەرییەکی بەهێز رەهەند ئاودێر توانی دوای حەوت بردنەوە و شکستێک و بەرامبەربوونێک، لە رکابەرە تونسیەکەی بباتەوە و میدالیان زێڕ لە مل بکات.
هەڵبژاردەی عێراق، جگە لە میدالیا زێڕەکەی رەهەند، دوو میدالیاى زیو و برۆنزی بەدەستهێنا، کە براوەکان باقر حەمید و راز رەوەز بوون.