زووم..
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هاوسەرۆک و سەرۆکی لقی ماردینی دەمپارتی دەستیپێکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەبەرامبەر گوتەکانی تونجەر باکرهان پەرلەمانتاری دەمپارتی لەبازنەی سیرت و هاوسەرۆکی دەمپارتی، هەروەها محەمەد مەهدی تونچ سەرۆکی لقی ماردینی دەمپارتی لێکۆڵینەوەی یاساییان دەستیپێکردووە.
پێشتر دەم پارتی سەبارەت بە دانانی قەیووم لە سێ شارەوانیی دەم پارتی رایگەیاندبوو، دانانی قەیووم پێچەوانەى یاساکان و دەستوورە و کودەتایەکی پۆلیسییە بۆ سەر ئیرادەى خەڵک و سیستمی دادوەریی، بەردەوامی دانانی قەیووم ئامادەکارییە بۆ کودەتایەکی گەورە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر حکومەتی تورکیا هەریەکە لە ئەحمەد تورک سەرۆکشارەوانی مێردین، محەمەد قەرەیلان سەرۆکشارەوانی خەلفەتی و گوڵستان سۆنوک سەرۆکشاروانی ئیلێهـ (باتمان)ـی دوورخستەوە و قەیوومی لەجێگەیان دانا.