28
زووم..
لە سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک ژن و مێردێک کە خەڵکی رۆژاڤان لەماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن کەسانی نەناسراوە کوژران.
زومی دهۆک گواستییەوە رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو روویداوە، ژن و مێردێک لە ناحیەی فایدەی سەر بەقەزای سمێل لە پارێزگای دهۆک لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
ژن و مێردەکە تەمەنیان 30 ساڵ و 35 ساڵە، منداڵێکی تەمەن پێنج مانگیان لەدوا بەجێماوە.
ئەو ژن و مێردە خەڵکی رۆژاڤای کوردستانن، تائێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە.