231
زووم
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بەندەری فاوی گەورە لە پارێزگای بەسرە بۆ کردنەوەی پێنج سەکۆی لەنگەر گرتنی کەشتییە بازرگانییەکان کە لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆرییەوە جێبەجێکراوە.
هاوكات ناسر ئەسەدی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە دەڵێت، دوای تەواوبوونی پێنج سەکۆی بەندەری فاو، یەکەم کەشتی بازرگانی دەگاتە بەندەرەکە وەک تاقیکردنەوەی بۆ دەستپێکردنی کارەکانی ئەو سەکۆیانەی بەندەرەکە.
پرۆژەی فراوانکردنی بەندەری فاو یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی عێراق، پرۆژەی گەشەپێدان کە عێراق بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە، لەو بەندەرەوە دەستپێدەکات.