زووم..
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ بردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە و گوتی، ئەو ئەنجامە نەبوو وەکو دیموکراتەکان هیوایان بۆ دەخواست.
ئۆباما لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی خۆی و میشێل ئۆبامای هاوسەری گوتی: روونە ئەنجامەکە خواستی ئێمە نەبوو بە تێڕوانین لەو ناکۆکییە قوڵانەی لەسەر زۆرێک لە دۆسیەکان لەگەڵ کاندیدی کۆمارییەکان هەمانە، بەڵام ژیان لە دەوڵەتێکی دیموکراسی مانای ئەوەیە دانبنێین بەوەی تێڕوانینی ئێمە هەمیشە براوە نابێت و دەبێت ئامادەبین ئاشتییانە دەسەڵات رادەست بکەین.
دوێنێ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا راگەیەندرا و ترەمپ توانی 295ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان 226 دەنگی بەدەستهێنا.