زووم..
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، دەنگدەران لەڕێی دەنگەکانیانەوە، یان بۆ دووەم جار دۆناڵد ترەمپی کاندیدی دیموکراتەکان دەکەنەوە بە سەرۆک، یان کامالا هاریسی کاندیدی کۆمارییەکان دەکەن بە یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی ئەمریکادا.
ئەمڕۆ هاووڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەمریکییەکان راستەوخۆ دەنگ نادەن بەو کەسەی دەیانەوێت ببێت بە سەرۆک یان جێگری سەرۆکی وڵات، بەڵکو دەنگ بە نوێنەرەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن کە پشتگیری لە کاندیدەکەیان دەکەن بۆ پۆستەکە.
لە سەرتاسەری ئەمریکادا ٥٣٨ نوێنەر لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەن، هەر ویلایەتە و بەگوێرەی چڕیی دانیشتووانەکەی ژمارەی نوێنەرەکانی دەگۆڕێت. ویلایەتێکی گەورەی وەک کالیفۆڕنیا ٥٤ دەنگیان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، لەکاتێکدا داکۆتای باکوور، کە دانیشتووانەکەی نزیکەی ٧٨٠ هەزار کەسە، تەنها سێ دەنگیان لە ئەنجومەنەکەدا هەیە. ئەو کاندیدەی دەنگی ٢٧٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست بهێنێت، ئەوا وەک سەرۆک هەڵدەبژێردرێت و متمانەی دەنگدەرانی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە.
لە هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2020دا، کێبڕکیی هەڵبژاردن لە نێوان جۆ باین و دۆناڵد ترەمپدا بوو، جۆ بایدن ٣٠٦ دەنگی بەدەست هێنا و بەسەر رکابەرەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ کە ٢٣٢ دەنگی بەدەستهێنا، سەرکەوت.
بەگشتییش ئەنجامی هەڵبژاردن لە شەوی هەمان رۆژدا رادەگەیەندرێت، بەڵام بۆ ئەمجارە پێشبینی کراوە راگەیاندنی ئەنجامەکان زیاتری بوێت، ئەگەرچی ئەنجامە بەراییەکان هەر لە هەمان شەودا دەردەکەون.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەمریکادا لانیکەم ٢٤٤ ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە و لەو رۆژەدا بڕیار دەدەن کێ سەرۆکیان بێت.