زووم..
رۆژنامەی یەنیچاغی تورکی لەسەر لاپەڕە یەکی رۆژنامەکەی بابەتێکی تایبەت کردووە بە لابردنی سەرۆکشارەوانییەکانی کورد و دانانی قەیووم لەجێگەیان.
رۆژنامەی یەنیچاغ لە سەردێڕی بابەتەکەی نوسیویەتی، “وازمان لە برسێتی و هەژاریی هێناوە، خەریکی قەیوومین”، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ لابردنی هەریەک لە سەرۆکشارەوانییەکانی ئیلێهـ (باتمان)، مێردین و خەلفەتی کە هەرسێکیان کوردن و لە جێگەیان قەیووم دانران.
رۆژنامەکە لە بابەتەکەیدا نوسیویەتی: بەپێی داتای تویک (دەزگای ئامار و راپرسی تورکیا) لە سەری ساڵی نوێوە، بە رەچاوکردنی تەواوی زانیارییەکانی دیکە، باجی هاتووچۆ، سزاکان، چاودێری ئۆتۆمبێل گومرگی ئۆتۆمبێل، مافی پەڕینەوە بە رێگاوبان و پردەکان، بەڕێژەی 43.9% زیاد دەکات.
یەنیچاغ دەشڵێت، ” لەکاتێکدا تورکیا رۆژەڤی خۆی گۆڕیوە، لە برسێتییەوە بۆ دانانی قەیووم، کە ئەمەش گۆڕینی رۆژەڤە و هیچی دیکە، نرخی نوێی خانوو، کرێی نوێ دیاریکراوە و بەمەش بە رەچاوکردنی لەگەڵ نرخی پێشوویدا بە رێژەی 12.1% هەڵاوسان لەو کەرتەدا هەیە.”
دوێنێ دووشەممە بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی تورکیا، ئەحمەد تورک سەرۆکشارەوانی مێردین، گوڵستان سۆنوک سەرۆکشارەوانی ئیلێهـ، هەروەکا محەمەد قەرەیلان سەرۆکشارەوانی خەلفەتی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و قەیwوم لەجێگەیان دانرا، ئەمەش نارەزایەتی کوردی تورکیای لێکەوتەوە و خۆپیشاندانیان دژی بڕیارەکە دەستپێکرد.