زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، ٥٠ ساڵە کورد دەنگ بە ئەحمەد تورک دەدات، ئەو شایەنی ئەوە نییە قەیوم لە شوێنی دابنرێت.
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مێردینی باکووری کوردستان، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە بەردەم گەورەشارەوانیی مێردین، لەگەڵ ئەحمەد تورک سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی مێردین، ئۆزال گوتی، کاتێک من لەدایکبووم، ئەحمەد تورک لەنێو جەهەپەدا سیاسەتی دەکرد، ماوەى ٥٠ ساڵە لەهەر هەڵبژاردنێکدا کوردەکان دەنگیان بە ئەحمەد تورک داوە.
سەرۆکی جەهەپە لە درێژەى گوتارەکەیدا راشگەیاند، ئێمە بۆ پاڵپشتی لە ئەحمەد تورک و بۆ سڵاوکردن لە ئیرادەى ئێوە هاتووین، ئەحمەد تورک هەمیشە داکۆکی لە ئاشتی کردووە و لە دژى شەڕ وەستاوەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتى تورکیا قەیومی لەسەر گەورەشارەوانی مێردین و دوو شارەوانی دیکەى باکووری کوردستان دانا.