34
زووم…
رۆژنامەی ئەڤرەنسەلی تورکی بڵاویکردەوە، رێژەى بازرگانی لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتووەتە لوتکە و 672% زیاد بووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بە ئامارەکانى ئەنجومەنی هەناردەی تورکیا کردووە کە تێیدا ئەنقەرە لەماوەى ساڵێکی شەڕی ئیسرائیل و غەزەدا تاوەکوو مانگی رابردوو بە بەهای 95 ملیۆن دۆلار چیمەنتۆ و ئاسن و کەرەستەى بیناسازیی هەناردەى ئیسرائیل کردووە.
هاوکات رۆژنامەکە دەشڵێت، تورکیا لەژێر ناوی فەڵەستیندا درێژە بە بازرگانییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل دەدات بۆ ئەوەى رایگشتی کاردانەوە و ناڕەزایی دەرنەبڕن.