73
زووم…
رۆژنامەى میللییەتی تورکی بڵاویکردەوە، تورکیا بە قوڵایی 25 کیلۆمەتر لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەشت بنکەى سەربازیی نوێێ دروست کردووە.
فەرماندەى هێزەکانی وشکانى تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەکە رایگەیاندووە: هەریەک لەو بنکانە کە دەکەوێتە ناوچەی زیلۆک ئاسایشی ناوچەکەی خۆی لە ئەستۆدایە لە بەرامبەر هەر جوڵەیەکی پەکەکە لەناوچەکە.
فەرماندەکە راشیگەیاندووە، “لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ناوچەکە جموجۆلی پەکەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە وەک 15 ساڵ پێش ئێستا چالاکییان لە ناوچەکەدا نەماوە و پەکەکە بەرەو ناوچەی ئاسۆس و شەنگال هەڵهاتوون، لەوێش دەکرێنە ئامانجی فڕۆکە تورکییەکان.”