28
زووم..
پارێزەرانی ژووری یاسایی ئەسرین رایانگەیاند، سزایەکی دیسپلینی نوێ بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەدا سەپێنراوە و بەگوێرەی ئەو سزایە گۆشەگیریی لەسەری بەردەوامە و رێگەش نادرێت کەسوکاری سەردانی بکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئۆجالان، بەبێ هیچ هۆکارێک سزایەکی دیسپلینی بەسەردا سەپێنراوە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری ئەو سزای باسی لێوە دەکرێت، نەدراوە بە پارێزەرانی ئۆجالان، بۆیە پارێزەرەکان بەنیازن تانە لە بڕیارەکە بدەن.
پێشتر بۆ ماوەی ٤٣ مانگ هیچ هەواڵێک لە ئۆجالانەوە نەبوو، تاوەکو لە مانگی رابردوو عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای ئۆجالان سەردانی کرد. لەو سەردانەدا ئۆجالان رایگەیاندبوو گۆشەگیریی لەسەری بەردەوامە.