49
زووم..
عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە وتاری ئەمڕۆیدا بە بۆنەی ساڵیادی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران رایگەیاند: ئیسرائیل و ئەمریکا “بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی ددانشکێن وەردەگرن بۆ ئەوەی دژی ئێران و بەرەی موقاومەت دەیکەن”.
خامنەیی گوتی: بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو کارانە دەکەن کە لە رووی سەربازی و چەکەوە، یان لە بواری سیاسییەوە پێویستە و ئێستاش بەرپرسان سەقاڵی ئەو کارەن.
خامنەیی لە وتارەکەی ئەمڕۆدا گوتیشی، دڵنیا بن لەوەی حکوومەتی ئێران “لەم بارەوە درێغی ناکات” و بابەتەکە تەنها تۆڵەکردنەوە نییە بەڵکو بەرەنگاربوونەوەیەکە بە گوێرەی ئایین، ئەخلاق، شەریعەت و یاسا نێودەوڵەتییەکان دژی ئەو سیستەمە تاوانکارییەی کە ئەمڕۆ حوکمڕانی بەسەر جیهاندا دەکات.