زووم.
یەکەمین فێستیڤاڵی شیعری کوردی بۆ مێرمنداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
یەکەمین فێستیڤاڵی شیعری کوردی بە ئامادەبوونی ٤٢ بەشداربوو لە هەر چوار پارێزگای کرماشان، ئیلام، سنە و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم فێستیڤاڵەدا، کە لەلایەن کرماشانەوە میوانداری کرابوو منداڵان و مێرمنداڵان لە دوو بەشی تەمەنی خوار ٩ ساڵ و ١٤ ساڵ پێشبڕکێیان کرد.
رەزا جەمشیدی، بەڕێوەبەری گرووپی شیعری کرماشان، جەختی لە گرنگی ئەم پێشبڕکێیانە بۆ زیندوو راگرتنی زمانی کوردی کردەوە و گوتی: ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکە بۆ پیشاندانی بەهرەی نەوەی تازەپێگەیشتوو لە پێناو پاراستنی فەرهەنگی کوردی.
پێشبڕکێکە لە لایەن سێ پسپۆڕی زمانی کوردییەوە دادوەری کرا و لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووان پەیکەری بەشداریکردنیان وەرگرت.