بەفەرمى ئەمۆریم تا هاوینى ٢٠٢٧ گرێبەستى لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجامدا و ١٠ رۆژى دیکە پەیوەندى بە یانەکەوە دەکات.
یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ رۆبن ئەمۆریمى راهێنەرى یانەى سپۆرتینگى پۆرتوگالى ئەنجامداوە بۆ ئەوەى ببێت بە راهێنەرى تیپى یەکەمى یانەکەیان، بەمەرجى وەرگرتنى مۆڵەتی کارکردن لە ئینگلتەرادا.
مان یونایتد روونیکردووەتەوە، گرێبەستەکە تا حوزەیرانى ٢٠٢٧ە و بژاردەى نوێکردنەوەى بۆ ساڵێکى دیکە هەیە و ١١ى ئەم مانگە پەیوەندى بە یانەکەوە دەکات.
ئەمۆریم دوو جار نازناوى خولى نایابى پۆرتوگالى لەگەڵ سپۆرتینگ بەدەستهێناوە، کە یەکەم جاریان نازناوى یەکەمى یانەکە بوو دواى ١٩ ساڵ.
مانچستەر دووپاتیکردووەتەوە، رۆبن ڤان پێرسى هۆڵەندى، کە دواى دووخستنەوەى ئیریک تین هاگى هاونیشتیمانى راهێنەرى یانەکە، بەکاتى پۆستەکەى وەرگرت، تا دەستبەکاربوونى ئەمۆریم لە پۆستەکەیدا بەردەوامدەبێت.