زووم..
رۆژنامەى عەرەب بڵاویکردەوە، بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق لە هەڵوەشانەی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا کۆدەبنەوە.
بە گوێرەى رۆژنامەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر رووبەڕووی فشارە سەربازییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە دەبنەوە، وەک دوو رکابەر کە تاکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هاوکات بەرژەوەندییەکانیان لە لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەزمونی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژاڤا کۆکردووەتەوە.
لەو بارەوشەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، داوای نێوەنگیریی نێودەوڵەتی دەکات، تا بەردەوام بن لە فشارکردن بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی دیپلۆماسی، تاکو گرژیی و ئاڵۆزیی و ململانێکان لە وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەنێویشیاندا بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان رابگیرێن.
عەبدی باسی لە ئاساییبوونەوەی رژێمی سوریا و تورکیا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر کرد، ئەو دەڵێت، تورکیا رێککەوتنێکی دەوێت مەرجی بۆ دانراوە، ئەو مەرجەش هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤای کوردستانە.
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، تورکیا بە روونی گوتویەتی، لەسەر بنەمای کۆتاییهێنان بە ئەزمونی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤا لەگەڵ رژێمی سوریا ئاشت دەبێتەوە.