154
زووم..
وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی لەبارەی پرسی مووچە و هەژماری من بڵاوکردەوەو رایگەیاند، دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچە تایبەتمەندیی وەزارەتی دارایی هەرێمە.
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەنراوەکەى بڵاویکردووەتەوە و راشیگەیاندووە، ئێمە تەنها لایەنی بەرپرسین لە هەموو مامەڵەیەکی دارایی لەگەڵ ناوەند.
هەروەها رایگەیاندووە، عێراق و هەرێم رێکكەوتوون تا کۆتایی ساڵ کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکەن.
وەزارەتی دارایی ئەوەشى ئاشکراکردووە، کە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بڕیار لەسەر هەژماری من دراوە.