زووم..
جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق ئەو چوار پرۆژەیاسایەی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی لەسەرە و دەنگی لەسەر نەدراوە، خستییەوە بەرنامەی کار و دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵکوماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدات، لەکاتێکدا چەند رۆژی رابردوو دەنگی لەسەر نەدرا و لەنێو هۆڵی پەرلەمان گرژی لەسەر دروستبوو.
زوومی بەغداد گواستییەوە، شەوی رابردوو وەزیر و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، لە کۆشکی سەلام، لەبارەی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵکوماڵ و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورە کۆبوونەوە.
پڕۆژەیاساکە دوو رەشنووسە، یەکێکیان هیی حکومەتی عێراقە و ١٣ مادەیە، ئەوی دیکەیان لە لیژنە تایبەتمەندەکانەوە ئامادە کراوە و هەشت مادەیە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی دەدات، ئەم دوو پرۆژەیەش لەنێوان سونە و شیعە ناکۆکی لەسەرە، پەرلەمان لە بەرنامەی کاریشیدا، دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینیی چەکدارانی حەشدی شەعبی داناوە.