35
زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت، ئەوەش لەکاتیکدایە بڕیار بوو سێشەممەی رابردوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرایە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاربوو مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا وەربگرن، بەڵام ئەو بڕیارە جێبەجێنەکرا.