17
زووم..
حکومەتی تورکیا لەبارەی پرسی تیرۆر کۆدەبێتەوە و باسی بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلیش دەکات.
رۆژنامەی تورکیا رایگەیاند، بڕیارە پاشنیوەڕی ئەمڕۆ کابینەی حکومەتی ئاک پارتی بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببێتەوە.
رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردووەتەوە تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی تیرۆر و هێرشە چەکدارییەکەی ئەنقەرە و بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی دەبێت.
بەگوێرەی رۆژنامەکە لە کۆبوونەوەکەدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ئێرانیش تاوتۆی دەکرێت.