زووم..
پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە بڕیارێک ئەندامێتیی نوێنەرێکی خۆیی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی راگرت دوای ئەوەی ئەو ئەندام پەرلەمانە لە هاووڵاتییەکەی بەریتانی دەدات.
ئەندام پەرلەمانەکە ناوی مایک ئەیمسبرییە و تەمەنی 55 ساڵە، لەناو کامێراکانی چاودێریکردندا دەرکەوتووە کە لەناو شەقامێکی گشتیدا لە هاووڵاتییەک دەدات و دەیخات، پاش ئەوەش بەردەوام دەبێت لە لێدانی
بەهۆی ئەم رووداوەوە ئێستا خەڵکێکی زۆر داوادەکەن ئەو پەرلەمانتارە لە کارەکەی دەربکرێت و رۆژنامەی دەیلی مەیلیش ئەمڕۆ وێنە و دیمەنی لێدانەکەی بڵاوکردۆتەوە.
لەکاتی لێپرسینەوەدا ئەیمسبری گوتویەتی ئەو کەسە لە ناوەندی ئەنجامدانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا لە ناوچەی چێشایەر هەڕەشەی لێکردووە.
کەسە پەلاماردەرەکە لە ساڵی 2017ـەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە و نوێنەرایەتیی ناوچەی رەنکۆرن و هێڵزبی دەکات، بەڵام لە ئێستادا پێیگوتراوە دەبێت دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.
یاسای بەریتانی بۆ رێگریکردن لە روودانی شەڕ لەناو شەقامەکاندا سزای توندی هەیە، کە زیندانیکردن و پێبژاردنی داراییش دەگرێتەوە.
لەم لینکەوە بینەری ساتی هێرشکردنەسەر هاووڵاتییەکە بە لەلایەن پەرلەمانتارەکەی پارتی کرێکاران: