زووم..
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 198 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراون.
ئەحمەد مازن، بەرپرسی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، نوسینگەکەیان 46 سکاڵایان لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لە هەولێر بەدەستگەیشتووە، 11 سکاڵایان تایبەت بوون بە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، 30 سکاڵا تایبەت بووە بە دەنگدانی گشتیی، پێنج سکاڵا تایبەت بوون بە بنکەکانی وردبینی.
گوتیشی، سکاڵاکان نێردراون بۆ نوسینگەی نیشتمانیی لە بەغداد تاوەکو چاوخشاندنەوەیان پێدابکرێت، هەندێک لە سکاڵاکان بەڵگەی روون و ئاشکرایان نییە، بەڵام هەندێکیان بەڵگەی تەواو روونیان تێدایە و رێکاری پێویستیان بۆ دەگیرێتەبەر.
باسی لەوەش کرد، کۆی گشتی سکاڵاکان کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێشکەشکراون، 198 سکاڵایە، 71 سکاڵا تایبەتە بە دەنگدانی تایبەت، 120 سکاڵا تایبەتە بە دەنگدانی گشتی و حەوت سکاڵا تایبەتە بە بنکەکانی وردبینی.