زووم، ئاژانسەکان:
لە تایوان هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی شارەوانی 16 ویلایەت، شەش گەورەشار و ئەندامانی ئەنجوومەنی خۆجێیی و بەڕێوەبەرانی ئاستی خوارەوە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ریفراندۆم بۆ هەمواری دەستوور دەکرێت، کە پێشنیاز کراوە تەمەنی دەنگدەر لە 20 ساڵەوە بۆ 18 ساڵ کەمبکرێتەوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تایوان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، دەنگدان لە 17 هەزار و 649 ناوەندی وڵات دەستیپێکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی تایوان، کە دورگەیەکی گەورەیە، نزیکەی 23 ملیۆن و 500 هەزار کەسە و 82٪ی دانیشتوانەکەی مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کەرەنتین کراون، ناتوانن دەنگ بدەن.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن پێشبینیدەکات، نزیکەی 65 هەزار کەس بەو هۆیەوە دەنگ نەدەن، حکومەت سزای دارایی بەسەر ئەو کەسانەدا سەپاندووە، کە بە مەبەستی دەنگدان، کەرەنتینە دەشکێنن.
چاودێرێکی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دەنگدانەکە بە پاک و بێگەرد ناودەبات و لە تویتێکدا دەڵێت، تایوان شتی نوێ فێردەبێت.
🇹🇼 #TaiwanElection I’m out as election observer in Taipei. Wonderful to see competitive, fair elections. 🇨🇳 could learn something. #DefendDemocracy pic.twitter.com/kJGwED2KNf
— Jonas Parello-Plesner (@jonasPplesner) November 26, 2022
لە هەڵبژاردنەکاندا رکابەرییەکی توند لەنێوان پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی دەسەڵاتدار و پارتی ناسیۆنالیستی ئۆپۆزسیۆن هەیە.
ناکۆکییەکانی تایوان لەگەڵ چین، لە بانگەشەکانی چەند رۆژی رابردووی هەڵبژاردنەکاندا دەنگی دابووەوە.