22
زووم..
پەڕلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند: بۆردومان کردنی خەڵکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و رۆژاڤای کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پڕۆسەی گفتوگۆکردن بۆ ئاشتەوایی بێ بەها دەکات.
جەنگیز چاندار پەڕلەمانتاری دەم پارتی لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە پەڕلەمان گوتیشی: ئەگەر بڕیار وایە درێژە بە گفتوگۆکان بدرێت و ئاشتەواییەک بێتەئاراوە، ئەوا دەبێت هەموو لایەک بزانن کە پڕۆسەی ئاشتی ئیرادەیەکی بەهێزی دەوێت.
چاندار لە درێژەی گوتەکانیشدا ئیدانەی هێرشە چەکدارییەکەی ئەنقەرەی کرد و راشیگەیاند، پێویستە لایەنەکان دوور بکەونەوە لە زمانی هەڕەشە و توندوتیژی.