29
زووم..
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەقز بۆ بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە سێ گەنج گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، رێگاوبانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەترسیدارترین رێگاکانی وڵاتی ئێرانن.
ئاژانسی ئیرنا راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەمساڵ ٥٨٤ کەس لە پارێزگای ورمێ ، ٥٦٣ کەس لە پارێزگای کرماشان و ٢٩٥ کەس لە سنە بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە. لە پارێزگای ئیلامیش لە یەک ساڵدا ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە، نەبوونی رێگای ئازاد و سەرەکی و پابەندنەبوون بە رێساکانی لێخوڕین لەلایەن شۆفێرانەوە رێگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە بە رێگای مەرگ.