زووم..
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە بۆنەی پێشوازیکردن لە باڵندە کۆچەرەکان دەریاچەی زرێباریان پاککردەوە.
ئەم چالاکیە ژینگەپارێزییە بە هاوکاریی لایەنگرانی سروشت بەڕێوەچوو، کە لە ماوەی سێ کاتژمێردا پاشماوەکانی پەراوێزی ئاوەکە کۆکرانەوە بۆ ئەوەی پێش باران بارین نەچێتە ناو زرێبار و مەترسی لەسەر باڵندە کۆچەرەکان دروست نەکات.
ئەنجومەنی سەوزی چیا دەڵێت، لەم قۆناغەدا نیوەی دەوروبەری زرێبار پاککرایەوە و قۆناغی دووەم بەم زووانە ئەنجام دەدرێت.
ئەنجومەنەکە سوپاسی خەڵکی زینگەپاریز و سروشتدۆستانی مەریوان دەکات بەهۆی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پێشوازییان لەم هەڵمەتە و داوا لە سەرجەم گەشتیاران و فرۆشیاران دەکات کە بە پەرۆش بن لە پاراستنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە پیسکردنی بە زبڵ و خاشاک.