46
زووم..
بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل و ئەگەری شەڕ لە ئێران، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێراندا گەیشتە 68 هەزار و 300 تمەن، کە ئەوەش نزمترین ئاستی تمەنە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا.
دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، بەهای تمەنی ئێرانی کاریگەری زۆری لەسەر بووە و لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا 16%ـی بەهاکەی لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل و لەنێوچوونی ژێرخانی ئابووریی ئێرانەوە بووە.
تمەنی ئێرانی، ماوەی دوو ساڵە بە بێنرخترین دراوی جیهان ناسراوە و هەڵاوسان کاریگەری لەسەر بازرگانی و وەبەرهێنان داناوە، هاوکات فشاری خستووەتە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی وڵاتەکەش.