زووم…
رۆژنامەى عەرەب دەڵێت، ترس هەیە، هێزەکانی بەرەى ئێران، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ئالۆز بکەن و مەترسی بۆسەر یەکپارچەیی خاکی هەرێم دروست بکەن.
رۆژنامەکە دەلێت، هێزەکانی بەرەی ئێران بەهیوای ئەوە بوون ئەم هەڵبژاردنە، یەکێتی نیشتیمانیی هاوپەیمانانیان سەرکەوتن بەسەر پارتیدا تۆمار بکات، بەڵام ئەوە رووینەداوە، بۆیە ترس هەیە بیانەوێ لەمپەر لەبەردەم کابینەی نوێ دروست بکەن.
رۆژنامەکە پێشبینی ئەوەیکردووە، یەکێتی مەرجی قورس و ئەستەم لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ دابنێت.
هەروەها رۆژنامەی عەرەب دەڵێت، ئەوەی دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە ئەوەیە، بەبێ یەکێتی حکومەت پێکنایەت، لەبەرئەوەى یەکێتى خاوەنى هێزە و پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و دوو ئیدارەى سەربەخۆی بەدەستەوەیە، لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش مەترسی ئەوەیان خستووەتە روو لەئەگەرى پێکنەهاتندا پێدەچێت حزبەکەى تاڵەبانى پەنا بۆ جیاکردنەوەى سنوورى ژێردەسەڵاتى خۆی ببات یان ئەوە بکاتە هەڕەشەیەک و مەرجێک کە تواناى جێبەجێکردنى نەبێت.