48
زووم..
تادێت دیاردەی ژنکوشتن لە تورکیا روو لە زیادبوون دەکات، بەگوێرەی نوێترین ئاماریش لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار ژن کوژراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی هەڵک تیڤی، ژنکوشتن بووەتە دیاردەیەکی کوشندە لەنێو کۆمەڵگەی ئەو وڵاتە و لە یەک رۆژدا چوار ژن کوژراون.
بەگوێرەی هەڵک تیڤی، کە کەناڵی فەرمیی جەهەپەیە، سێ لەو ژنانە لە پارێزگاکانی تورکیا و یەکێکیشیان لە مێردینی باکووری کوردستان بووە.
هاوکات بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژ بە ژنان دەوەستێنین، تەنها لە مانگی ئەیلولدا ٣٤ ژن بەدەستی پیاوان کوژراون، گومانیش لە کوشتنی ٢٠ ژنی دیکەش دەکرێت.
پلاتفۆڕمەکە ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول ٢٩٥ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون.