زووم…
رۆژنامەی عەرەب لە بابەتێکیدا باس لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، هەڵبژاردنەکە هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات.
رۆژنامەى عەرەب لە مانشێتى دووەمیدا نووسیویەتى، پارتەکەى بارزانى پێگەى خۆی پاراست و دەرگا بۆ گفتوگۆی لێکتێگەیشتن دەکاتەوە بەمەبەستى پێکهێنانى حکومەتى نوێ.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە هەرچەندە لایەنەکان ململانێیان لەسەر ئەوە دەکرد کە رێڕەوى دەسەڵات و فەرمانڕەوایی لە کوردستان بگۆڕن بەڵام ئەنجامەکان وایدەردەخەن گۆڕانکاری روونادات و بۆ چوار ساڵی داهاتوو وەک خۆی دەمێنێتەوە.
رۆژنامەکە نووسیویەتى ئەوەى گۆانکاریی بەسەردا هاتووە پێشکەوتنى لستى نەوەى نوێیە، کە لەلایەن بازرگانێکەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.
رۆژنامەی عەرەب دەڵێت، هەرچەندە دەنگەکانى هیچ لایەک ناکاتە ئەوەى بەتەنها کابینەى دەیەمى حکومەت پێکبهێنێت، بەڵام پارتەکەى بارزانى زۆرینەى کورسیەکانى بردووەتەوە و لە بیری ئەوەدایە لەگەڵ لایەنەکان کۆببێتەوە و گفتوگۆبکات بۆ ئەوەى بەزوترین کات حکومەت پێکبهێنن.