زووم..
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، (30) سكاڵای بەدەست گەیشتووە، كە بریتی بوون لە (25) رێگری، 2 هێرش بۆ سەر تیمی میدیاكان، (3) هێرشی ئەلیكترۆنی.
سەنتەری میترۆ لە راگەیەنراوێک راشیگەیاند، لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی بەرچاوی میدیاكانی هەرێمی كوردستان توانیان لە رێی بەرنامە و راپۆرت و ناوەڕۆكی تری میدیایی زانیاری تەواو لەسەر حزب و سیاسەتی لیست و كاندیدەكان، تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بگەیەنن بە وەرگرەكانیان جگە لەوەش لە كاتی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا ئەركی چاودێری شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كرد و كەموكوڕی پرۆسەكەیان خستە روو، بەشێكیان ئاستێكی بەرزی پیشەیی و وردبینی و بێلایەنیان لە ڕوماڵكردندا پاراست.
باسی لەوەش کردووە، ئەوانەشی رێزیان لە رێساو هەڵسوكەوت كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەندی كردووە نەگرت و میدیاكانیان كرد بە مینبەری بەكارهێنانی زمانی رقوكینە و ترساندن و هاندانی توندوتیژی و سڕینەوەی ئەویدی جیاواز و چەواشەكردنی زانیاری، بینەرو بیسەری هەرێمی كوردساتانیان چەواشەكرد، خەریكە زۆر بەباشی دەناسرێن.
هەروەها رایگەیاندووە، چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە ئەركە گرنگەكانی میدیا لە سیستمی دێمۆكراسیدا، میدیای ئازادو فرە رەنگ فاكتەری گرنگی چەسپاندنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و كۆڵەكەی(حوكمداری باش)ە، كە تیایدا مافەكانی مرۆڤ بە پرۆسەی گەشەسەندن گرێدەدات.
جەختی لەوەش کردووە، لەم سۆنگەیەوە هۆكارەكانی راگەیاندن بینراو، بیستروا، نوسراو، ئەلیكترۆنی، میدیای نوێ بە گشتی، رۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دێمۆكراسیدا هەیە، بە بێ میدیا و ئازادی كاركردنیان ناتوانین باس لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكەین هەر رێگری و بەبەستێك لەبەردەم ئەم ئەركە هەوڵێكە بۆ شاردنەوەی زانیاری لە رای گشتی و پرۆسەكەش لەكەدار دەكات.
سەنتەری میترۆ سەرنجی داوە، كە زۆربەی پێشێلكاریەكان لە دەنگدانی تایبەت روویانداو لە دەنگدانی گشتیدا كەمترین پێشێلكاری هەبووە ئەمەش یەكەمین جارە لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان روبدات.
ئەمانەش پێشێلكارییەكانی رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتن:
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە شارۆچكەی باعەدرێ، هێزێكی ئەمنی هێرشیانكردە سەر تیمی كەناڵی گەلی كوردستان ( ئەكرەم دەروێش ، بێكەس ئاسۆ) بەزۆر دوورخراونەتەوەو نەیانهێشتووە رووماڵی پرۆسەی دەنگدان لەو سنوورە بكەن.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەڵەبجە رێگری لە پەیامنێری كوردستان 24 كراوە بۆ ماوەیەك نەیانهێشتوە روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی كوردستانی نوێی ئیدارەی راپەڕین، رێگری لە پەیامنێری مۆجۆ كراوە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە شاری كۆیە رێگری لە پەیامنێری كوردستان 24 كراوە، كەسێك بە بەرگی مەدەنییەوە لە بنكەی دەنگدان دەریكردووە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەڵەبجە، هێرشكرایە سەر كارمەندێكی نوسینگەی مۆجۆ، هەڕەشەی لێكراوە كە لە ناوەندی دەنگدان نزیك نەبێتەوە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بنكەی بورهانی حاجی محەمەدی بامۆكی لە شاری هەڵەبجە بە شێوازی جۆراوجۆر بەربەست بۆ پەیامنێرانی كەناڵەكانی میدیا( رووداو، پەیام، زووم، كوردستان تیڤی، سپێدە، كەناڵ8، كەی ئێن ئێن، گەلی كوردستان، ئێن ئارتی، ئاڤا میدیا، 964، رادیۆی دەنگی نوێ، ئەلعراقیە،
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی گوڵان، لە قەزای ئاكرێ رێگری لە تیمی كەناڵی سپێدە (عەزیز محمد، محمد مهدی) كرا روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی زێڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێگری لە كەناڵی پەیام كراوە روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەت، پەیجی مۆجۆ كورد رایگەیاند، پاش بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك هێرشێی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر پەیجەكەیان و ڤیدۆكە سڕاوەتەوە. هەروەها پەیجی ژیان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند كە بە هەمان مەبەست هێرشی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر پەیجی ژیان و لاپەڕەكەیان هاك كراوە، پاشانیش، هەروەها دامەزراوەی میدیایی روون رایاگەیاند هێرش كراوەتە سەر پەیج و پۆستەكانیان.
•
• 20ی تشرینی یەكەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی ئازادی لە لایەن كارمەندانی كۆمسیۆنەوە رێگری لە تیمی بوار نیوز ( نەبەز رەشاد، ئیدریس جورجیس)، (كوردسات نیوز، گەلی كوردستان) كرا.
• 20ی تشرینی یەكەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، مەئمون دەباغ كارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ، لە شاری هەولێر رێگری لە تیمی كوردستان پرێس (محمد خسرەو، محمد حەمەد) كرد و پەلاماری پەیامنێرەكەیانی دا.
• 20ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بنكەی مەئمون دەباغ، شاری هەولێر، رێگری لە تیمەكانی خواكوڕك(بەڵێن حاجی، رێباز سیان) تیمی واگۆن (دانا سەباح، حەكیم مام رەش) كرا.
• 20ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی بارزانی نەمر لە هەولێر، رێگری لە تیمی ئاپۆڕا (دیاكۆ حسێن، لێزمە گۆران) كرا.