زووم..
لە عێراق ٣٥ هەزار کارگە لە کارکەوتوون و سەرۆکی راوێژکارانی یەکێتیی پیشەسازی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ پاڵپشتینەکردنی کارگەکان دەگێڕێتەوە.
عەقیل رەئوف سەرۆکی راوێژکارانی یەکێتیی پیشەسازی نیشتمانی عێراق، بە رۆژنامەی دەستوری راگەیاند، لە سەرانسەری وڵاتدا ٣٥ هەزار کارگە لەکارکەوتوون لەبەرئەوەی لەناوخۆدا پشتیوانییان لێناکرێت.
راشیگەیاند، لە عێراقدا ٦٧ هەزار کارگە بەفەرمی تۆمارکراون، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو کارگانە بەهۆی کراوەیی سنوورەکانی عێراق و هاوردەکردنی شتومەکە لە دەرەوە بەشێوەی نافەرمی و بە نرخی هەرزان لەکارکەوتوون.
لە کۆتایشدا سەرۆکی راوێژکارانی یەکێتیی پیشەسازی عێراق داوای لە حکومەت کرد یاسای پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان کارا بکاتەوە و رێگرییەکانی بەردەم وەبەرهێنەرانیش لابەریت.