زووم..
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنس بۆ دوو هەزار و ٧٣٢ دۆلار بەرزبووەوە.
ئامبەر واریک شرۆڤەکاری ئینڤێستینگ دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ پەیوەندی هەیە بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە کە دوو هەفتەی دیکە بەڕێوەدەچێت، لەبەر ئەوەی کێبڕکێی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس توندبووەتەوە و ئەگەری بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا بەهێزە، بۆیە پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ تا رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و راگەیاندنی ئەنجامەکەی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک ئۆنس زێڕ بگاتە ئاستی دوو هەزار و ٨٠٠ دۆلار.
ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت، دوو رۆژ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی رادەگەیەنێت کە پێشبینی دەکرێت رێژەکەی دابەزێنێت، ئەوەش پاڵنەرێکی دیکەی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.