28
بە ئەنجامدانی دە یاریی کێبڕکێکانی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات و یانەی پیشمەرگەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە.
سبەینێ سێشەممە رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی خولى نایابى عێراق بەڕێوەدچێت و یانەی پیشمەرگەش وەک نوێنەری یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشدارە.
بۆ ئەم وەرزەی خولەکە پێشمەرگە گۆڕانکاری زۆری لە پێکهاتەکەی تیپەکەدا بە هێنانی چەندین یاریزانی بە توانای عێراق و پیشەگەر کردووە و متمانەشی بە رێباز سدیق راهێنەرە گەنجەکەی سلێمانی دایەوە.
یانەی پیشمەرگە لە یەکەم یاریی خولەکەدا روو دەکاتە بەغداد و لە کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ، رووبەڕووی جولانی خاوەن یاریگا دەبێتەوە.