48
زووم..
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان نزیک بووەتەوە لە جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان، بەگوێرەی ئەنجانە نافەرمییەکان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پارتی یەکەم و یەکێتی دووەمە و نەوەی نوێ سێیەمە.
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، لە هەولێر پارتی یەکەمە، یەکێتی دووەم و نەوەی نوێ سێیەمە.
لە سلێمانی، یەکێتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەمە و پارتی سێیەمە.
لە دهۆک، پارتی یەکەم و نەوەی نوێ دووەمە و یەکگرتوو سێیەمە.
لە هەڵەبجە، یەکێتی یەکەمە و یەکگرتوو دووەمە پارتی و نەوەی نێو کێبڕکێی سێیەم بوون دەکەن.
ئەمانە ئەنجامی نافەرمین، کۆمسیۆن رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەندرێت.